کۆمەڵە دراوەی بێستوون بۆ کوردیی خواروو
کۆمەڵە دراوەی بێستوون بۆ کوردیی خواروو یەکەم کۆمەڵە دراوەی تەرخانکراوی کوردیی خوارووە کە سەرووی ٣٠ کاتژمێر دەنگی تۆمارکراو لە خۆ دەگرێت. ئەم کۆمەڵە دراوەیە لە دوو بەشی ڕاهێنان و تاقیکردنەوە پێک دێت کە هەر کامیان بە ڕیز ١٨٦٠٠ ڕستە و ٧٧٣ ڕستە لە خۆ دەگرن. بەشی ڕاهێنان لە کۆمەڵێک دەقی کوردیی خواروو تۆمار کراوە کە لەلایەن نووسەرانەوە دابین کراوە. هەروەها بەشی تاقیکردنەوە پەرەدراوی بەشی تاقیکردنەوەی کۆمەڵە دراوەی دەنگی ئاسۆسافتە کە سەرەتا وەرگێڕدراون بۆسەر کوردیی خواروو، پاشان لەلایەن ٨ ئاخێوەری ناوچە جیاجیاکانی زاری کوردیی خواروو تۆمار کراون.