سەرچاوەکانی زمان
لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە هەوڵ دەدەین دەیتای دەنگ بۆ شەش زاراوە سەرەکییەکەی زمانی کوردی دابین بکەین.
ماڵپەڕی ژیریی دەستکرد ماڵپەڕێکی تایبەت بە تەکنۆلۆژییەکانی زمانە. ئەم ماڵپەڕە لەلایەن د. ئاران ئەمینی دامەزراوە. ئامانج لەم ماڵپەڕە ئەوەیە کە تەکنۆلۆژییەکانی ناسینەوەی ئاخاوتن و وەرگێڕانی ئاخاوتن بۆ سەرجەم زاراوەکانی زمانی کوردی دابین بکات.
ئامانجی ئێمە لە دانانی ئەم ماڵپەڕە ئەوەیە کە سەرچاوەکان و تەکنۆلۆژییەکانی ناسینەوە و وەرگێڕانی دەنگ بۆ زمانی کوردی دابین بکەین.
لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە هەوڵ دەدەین دەیتای دەنگ بۆ شەش زاراوە سەرەکییەکەی زمانی کوردی دابین بکەین.
هەوڵ دەدەین بەرهەمەکانی ئەم پڕۆژە تەنیا سنووردار بە زاراوەیەکی کوردی نەبێت و سەرجەم زاراوەکان لە خۆ بگرێت.
بە دابینکردنی تەکنۆلۆژیی ناسینەوەی ئاخاوتن هەلی ئەوە دەڕەخسێنین کە بە سادەیی لەگەڵ کۆمپیوتەر و ماشینەکان بە زمانی کوردی پەیوەندی بگرن.
بە دابینکردنی تەکنۆلۆژیی وەرگێڕانی ئاخاوتن هەوڵ دەدەین کە پەیوەندیی سەرجەم کوردان لەگەڵ جیهان سادەتر بکەینەوە.
هەوڵ دەدەین ئەو تەکنۆلۆژییانەی لە توێژینەوە و پەرەپێدانی زمانی کوردی دروست دەبن، بگۆڕین بۆ خزمەتگوزارییەکی سادە و بەکارهێنەر-دۆست.
وەڵامی هەندێک لە پرسیارە زۆر دووبارەکراوەکان دەربارەی خزمەتگوزارییەکانی ژیریی دەستکرد.
بەپێچەوانەی بەرنامە ئاساییەکان، تەکنۆلۆژیی ژیریی دەستکرد پێویستی بە ژمێرکاری و کۆمپیوتەری بەهێز هەیە. ئەو ژمێرکارییەی کە دەکرێت هەم لە قۆناغی پەرەدان و هەم لە قۆناغی بەکارهێنانی سیستمەکاندا پێویستە. بۆ ئەوەی کە بتوانین بە شێوەیەک تەکنۆلۆژییەکان بەردەستی هاووڵاتییان بخەین ناچارین بەشێک لە تێچووەکان لە ڕێگەی فرۆشی خزمەتگوزارییەکانەوە بگەڕێنینەوە.
بابەتی پاراستنی کەسێتی یان پرایڤسی یەکێک لە کەڵکەڵە سەرەکییەکانی ئێمەیە. بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی کاناڵی پارێزراو و ئەمنەوە دەنگی ئێوە بگوازینەوە. دەنگی ئێوە لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەم هاوبەش ناکرێت. هەروەها دەنگی ئێوە ڕاستەوخۆ پاش پێواژۆکردنی دەسڕدرێتەوە و هیچ دەنگێک پاشەکەوت ناکەین. ئەمەش دڵنیایی دەدات کە بەتەواوەتی لایەنی کەسێتی و پرایڤسیی بەکارهێنەرانمان پارێزراو بێت.
لە ئێستادا هەوڵ دەدەین کە ناسینەوەی ئاخاوتن و وەرگێڕانی ئاخاوتن بۆ کوردیی ژووروو لە ماڵپەڕەکەمان زیاد بکەین. هەروەها، بە هۆی ئەوەی کە پەرەدانی ئەم تەکنۆلۆژییانە کاتگرە و پێویستی بە سەرچاوەی زۆرە، لە داهاتوودا بۆ سەرجەم زاراوەکانی تری زمانی کوردی ئەم تەکنۆلۆژییە زیاد دەکەین و ئێستا خەریکی دابینکردنی سەرچاوە زمانییە پێویستەکان بۆ زاراوەکانی دیکەین.
تایپی ڕاستەوخۆ، وەرگێڕانی دەنگ و خزمەتگوزارییەکانی تری زمانی کوردی تاقی بکەرەوە.